راگه‌یه‌ندراوێك له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری


وێستگه‌ نیوز-
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كه‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی مۆڵه‌تی له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌رگرتووه‌.


د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود، رێگه‌پێدراوی یاسایی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ په‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و به‌پێی یاسای پارته‌ سیاسییه‌كانی ژماره‌ (36)ی ساڵی 2015 مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌رگرت.

ناوبراو به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م هاودیدان و هاوڵاتیان كردووه‌ كه‌ "هیوای زۆر و ئومێدی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هه‌نگاو و تێزه‌كانی هاوپه‌یمانی بنیاتناوه‌". رێگه‌پێدراوی یاسایی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا كۆنگره‌ی دامه‌رزێنه‌ر به‌ پێی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت".


PM:04:46:27/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 6552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو