به‌رهه‌م ساڵح: چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی خه‌ڵك و قه‌یرانی حوكمڕانی، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بڕیاری گه‌ل
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند كه خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ئاشتیخواز مافێكی ره‌وای خه‌ڵكه بۆ حوكمڕانی باش و داده‌په‌روه‌ر و بژێوی ژیان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی خه‌ڵك و قه‌یرانی حوكمڕانی، هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بڕیاری گه‌ل.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدێكی باڵای سیاسی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا و سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه گفتوگۆیان كرد.
له دیدارێكدا دوا گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسیه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی تاووتوێ كرا، به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه.
له به‌شێكی تری دیداره‌دا د. به‌رهه‌م ته‌ئكیدیكرده‌ووه كه "خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ئاشتیخواز مافێكی ره‌وای خه‌ڵكه بۆ حوكمڕانی باش و داده‌په‌روه‌ر و بژێوی ژیان".
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه كه پارێزگاری به یاسا له خۆپیشاندانی هێمنانه و دور له توندوتیژی و سوتاندنی موڵك و ماڵی گشتی بكه‌ن".
وتیشی: "چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی خه‌ڵك و قه‌یرانی حوكمڕانی، هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد و گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری گه‌ل رێگای راسته بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی دیموكراسییانه و ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌ئكید كرایه‌وه كه پێویسته به رێگای گفتوگۆ و له یه‌ك تێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی و به‌تایبه‌تی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له پێویستی پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد.
PM:11:31:21/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت