دكتۆره باخان ئازاد: کەسوکاری کوژراوەکەی کۆماندۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەم
وێستگه نیوز-لهنیا بهختیار
ماوەی دوو ڕۆژە هەڵدەکوترێتە سەر ماڵی د. باخان ئازاد، ئەو دەڵێت: ئهوانهی دێنهسهر ماڵهكهم کۆماندۆ و کەسوکاری کوژراوەکەی کۆماندۆیە کە رۆژی 25ی ئهم مانگه لەبەردەم ماڵەکەی مندا بریندارکرا و دواتر گیانی لهدهستدا.
ڕۆژی 25ی نیسانی 2024، لە گەڕەکی سلێمانی نوێ لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەی داواکراوێک لەگەڵ مەفرەزەیەکی پۆلیسی رزگاری 4 کەس برینداربوون، کە یەکێکیان داواکراوەکە بوو، رۆژی 28ی نیسان، بریندارهكه، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئهمڕۆ 29ی نیسان دەنگۆی ئەوە هەبوو ماڵەکەی دکتۆرە باخان ئازاد لە گەڕەکی سلێمانی نوێ سوتێنرابێت، لەنیا بەختیار پەیامنێری وێستگەنیوز ڕاگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
لەنیا بەختیار پەیامنێری وێستگەنیوز بەدواداچونی بۆ بابەتەکە کرد و ڕایگەیاند، ماڵەکەی دکتۆرە باخان نەسوتێنراوەو لە ئێستادا بۆ هێوركردنهوه باردۆخەکە و پارێزگاریکردن لهماڵی ناوبراو، هێزێکی ئاسایش لەبەردەم ماڵەکەی جێگیرکراون.
دکتۆرە باخان قسهی بۆ لەنیا بەختیار پەیامنێری وێستگەنیوز كرد و وتی: "شەوی ڕابردوو کەسوکاری کوژراوەکەی کۆماندۆ کە دراوسێیانن و لەبەردەم ماڵەکەی ئەودا بریندارکرا، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵهكهم، ئەمڕۆش بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو سەردانی بنکەی پۆلیسم کردووە بەڵام بەر لەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە پێیان ڕاگەیاندووم ئەو ماڵە دووبارە چوونەتەوە سەر ماڵەکەم و زیانیان پێ گەیاندووە."
وتیشی: "نازانم چییان لە ماڵەکەم کردووە، لە ئێستادا ناتوانم بگەڕێمەوە ماڵەوە، مەترسی لەسەر ژیانی خۆم و منداڵەکانم هەیە."
PM:04:54:29/04/2024
ئهم بابهته 22504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت