به‌رهه‌م ساڵح: با ئاڵای كوردستان سایه‌ی حوكمڕانی باش بێت نه‌ك بۆ په‌رده‌پۆشی تاڵانی
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند با ئاڵای كوردستان سایه‌ی حوكمڕانی باش و دادپه‌روه‌ر بێت بۆ هاوڵاتی كوردستان، نه‌ك بۆ په‌رده‌پۆشی تاڵانی و پاوانكاری وزوڵموزۆرداری.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئاڵای كوردستان سایه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگه و گه‌وره‌یی شه‌هیده، ڕه‌مزی خه‌باتی كورده بۆ ئازادی".
د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "با هاوپه‌یمان بین، ئاڵای كوردستان سایه‌ی حوكمڕانی باش و دادپه‌روه‌ر بێت بۆ هاوڵاتی كوردستان، نه‌ك بۆ په‌رده‌پۆشی تاڵانی وپاوانكاری و زوڵموزۆرداری".
نوسیوویشیه‌تی، "با هاوپه‌یمان بین بۆ دادپه‌روه‌ری، بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م گه‌له له نه‌هه‌ماتی برسیكردن و زۆرداری و قه‌یران".
ئه‌و په‌یامه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و ئاڵای كوردستان له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵكرا.
PM:01:21:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت