ئاری هه‌رسین روونكردنه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ده‌دات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ندی به قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه كردبێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ھیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و قه‌واره‌یه‌وه نییه.
ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاك دوكتۆر به‌رھه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به‌نده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و، ئه‌و ته‌فسیر و شیكاریه بێ بنه‌مایانه‌ی بۆی كراوه و ده‌كرێت، ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه به پێویست ده‌زانین".
ئاری هه‌رسین نووسیویه‌تی: "كاك دوكتۆر به‌رھه‌م ھاوڕێ و برایه‌كی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی به‌نده‌یه و له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له ھه‌واڵی یه‌كتر ئه‌پرسین و ھاموشۆ له نێوانماندا ھه‌یه. ئه‌مه‌ش نه عه‌یب و عاره و نه شتێكه ئینسان شه‌رمی لێ بكات و بیشارێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و وێنه‌یه زیاد له ساڵ و نیوێك پێش ئێستا و له ماڵی دوكتۆر به‌رھه‌م له گه‌ڕه‌كی عه‌قاری له شاری سلێمانی گیراوه. ئه‌و كات قه‌واره‌ی سیاسی و لیستی سه‌ربه‌خۆ ی كاك به‌رھه‌م له ئارادانه‌بوو".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاری هه‌رسیندا هاتووه "به‌نده ھیچ په‌یوه‌ندیه‌كم به قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی كاك به‌رھه‌مه‌وه نیه و، وه‌ك لای ھه‌موولایه‌ك ئاشكرایه فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی تاكه ڕێڕه‌وێكی سیاسیه كه خۆمانی تیا ئه‌دۆزینه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ھه‌ر په‌یوه‌ندی و ڕێكه‌وتنێكی سیاسی له نێوان به‌نده و لیسته‌كه‌ی كاك به‌رھه‌م ھه‌بوایه ئه‌وا به ڕاشكاوانه ڕامان ده‌گه‌یاند به بێ ھیچ شه‌رم و ترس و دوودڵیه‌ك".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به دڵنیاییه‌وه بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی كاك به‌رھه‌م ھه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا باسی لێوه ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته خانه‌ی (ڕێكلامی دژ) به‌رامبه‌ر قه‌واره‌كه‌ی به‌ڕێزیان. ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وا له كاتی خۆیدا بۆچوونی خۆمان له فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره‌یه و به‌رنامه سیاسیه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕو".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "هیوادارم ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه به‌س بێت بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ھه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده و لیسته‌كه‌ی كاك به‌رھه‌م ئه‌كه‌ن ، كه ھه‌ندێك كه‌سی شاگه‌شكه و ھه‌ندێكی تریشی نیگه‌ران كردوه".
PM:03:43:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 8904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت