سبه‌ینێ له به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆپیشاندان ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی- بێمرز رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 1ی ئایاری 2024 خۆپیشاندانێك له به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دژی ره‌وانه‌كردنی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران بۆ رواندا ساز ده‌كرێت.
له‌ژێر ناونیشانی "دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن! بە ناڕەزایەتی دژ بە ناردنی زۆرەملێی پەنابەران بۆ رواندا پەیوەستبن!، رێكخراوه‌كه داوا ده‌كات كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره به كاتی له‌نده‌ن، سبه‌ینێ چوارشەممە یه‌كی ئایاری 2024، له بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران لە لەندەن گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان ساز بكرێت.
له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، ئه‌و رێكخراوه وتویه‌تی: "ئەم هەفتەیە حکومەتی بەریتانیا پلانی بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران بەرزکردەوە تا بە زۆرەملێ دیپۆرتی ڕواندایان بکات ئەمەش بەدوای پەسەندکردنی یاسایەک دیت کە هەفتەی رابردوو لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی پێدرا."
رێكخراوه‌كه داوای به‌شداری له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناره‌زایی ده‌كات و ده‌ڵێت: "لەگەڵمان بن بۆ بەرگرتن بەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە، بەشداری چالاکیەکانمان بکەن و لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە هاوشان بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو هەڵسوڕاوانی یەکێتیە کرێکاریەکان دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم سیاسەتە بەرز رابگرین."
ده‌شڵێت: "باپێکەوە داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی پلانەکە بکەین وە داوای ئازادکردنی سەرجەم پەنابەرە گیراوەکان لەگرتووخانە دەستبەسەرەکان و کۆتایهێنان بەدەستبەسەرکردنی پەنابەران بکەین."
PM:04:18:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت