ناتانیاهۆ: ئاگربه‌ست بكرێ و نه‌كرێ ههڵدهكویتنه سه‌ر ره‌فه‌ح
وێستگه نیوزـ AFP
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرشی زه‌مینی ده‌كاته‌سه‌ر ناوچه‌ی ره‌فه‌ح.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌زاری بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس بكرێ و نه‌كرێت، سوپای ئیسرائیل هێرشه زه‌مینییه‌كه‌ی بۆسه‌ر ناوچه‌ی ره‌فه‌ح له كه‌رتی غه‌ززه هه‌ر ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری بهبارمتهگیراوهكانی لای حه‌ماس ئه‌م قسانه‌ی كردوه‌و وتویه‌تی: "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت شه‌ڕی غه‌ززه پێش گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان رابگرین، له ئارادا نییه و ئێمه هه‌رده‌چینه رهفهحهوهو كه‌تیبه‌كانی حه‌ماس له‌وێ له‌ناو ده‌به‌ین".
ناتانیاهۆ باسی له‌وه‌شكردوه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌ماس بۆ ئاگربه‌ست بگرێ و نه‌كرێت، تا سه‌ركه‌وتنی سه‌رتاسه‌ری سه‌ڕی غه‌ززه راناگرن.
PM:03:03:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت