هەڵمەتێکی ژینگەیی و ژینگەدۆستی بۆ پاککردنەوەی پارکی ئازادی دەستی پێکرد


وێستگه‌ نیوزـ

د. محەمەد خانی لە هەڵمەتێکی ژینگەی و ژینگە دۆستیدا بۆ پاککردنەوەی پارکی ئازادی لە سلێمانی ئامادەبوو، و لەو بارەیەشەووە بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ”ماڵ و گیانمان لە شارەکاندا دەژین با شارەکانمان بپارێزین"
 
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2024، لەلایەن تۆڕی شاخەوانی کوردستانەوە هەڵمەتێکی ژینگەی و ژینگە دۆستی بۆ پاککردنەوەی پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی بەرێوە چوو، وەک هەنگاوێک بۆ ژینگە دۆستی پارکی ئازادییان پاککردەوە.
 
لەمیانەی هەڵمەتەکەدا د.محەمەد خانی بۆ میدیاکان قسەی کرد، و جەختی کردەوە کە پێویستە شاخەکان بپارێزرێت چونکە باخەکان ئاودێری دەکەن و بەرزاییەکان ئاوەکانمان بۆ هەڵدەگرن تا بەدرێژایی 12مانگی ساڵ لێیان بخۆینەوە، هەربۆیە ئەم جارە بڕیارماندا هەڵمەتی پاککردنەوەی شاخەکان بهێنینە پارکەکانی شارەوە، تا گەنجەکان هەر زبڵ و خاشاکێکیان دی لە پێناو ژینگەدا هەڵیگرنەوە.
 
ڕاشیگەیاند، با فێرببین زبڵ لەدەستی خۆماندا نەکەوێت،چۆن ماڵ و گیانمان ئەپارێزین و پاکی دەکەینەوە شارەکانیش بپارێزین چونکە تێیدا دەژین.
 
د.محەمەد خانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر مرۆڤەکان ماڵ و کۆڵانەکانیان لە پیسبوون بپارێزن ئەوا ئەو مرۆڤە لە خۆی و لەماڵی گەورەترە، ئەگەر پاراستنەکەی بردە شارەکەی ئەوا ئەو مرۆڤە لە شارێک بەرزترە، ئەگەر وڵاتەکەشی پاراست ئەوا بەراستی ئەو مرۆڤە بیرێکی گەورەی هەیە بە ئاستی وڵاتەکەی.
 
ئاماژەشی پێدا، ئەگەر ئێمە خەمی ژینگەی جیهانمان بێت ئەوە ئێمە بوونەوەرێکی جیهانین، وتیشی کە ژینگە سنوری نییە و ئێمە نازانین ئاوی هەڵقوڵاوی چیاکان لەکوێوە سەرچاوەیان گرتووە، بۆیە پێویستە هەموومان ژینگە پارێز بین.




PM:04:08:30/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت