كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
به‌ره‌به‌یانیی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی، رێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری - كه‌سنه‌زانی له وڵاتی ئوردون گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2024 كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی به ناوی محه‌مه‌د له رووداوێكدا گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌كیه‌ی كه‌سنه‌زانی، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ی له ته‌كیه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌وته‌ی كه‌سێكی نزیكی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی، "شه‌وی رابردوو ناوبراو چووه‌ته حه‌مام بۆ خۆشۆردن، له‌وێ كه‌وتووه و سه‌ری به‌ر زه‌وییه‌كه كه‌وتووه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه تووشی خوێنبه‌ربوون بووه، دواتر براوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست داوه".
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی رێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری – كه‌سنه‌زانی ته‌مه‌نی نزیكی 18 ساڵ بووه و دانیشتووی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون بووه و بڕیاره هه‌ر له‌وێش به‌خاك بسپێردرێت.
AM:10:11:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت