"ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ به‌غدا دواده‌كه‌وێت"
وێستگه‌نیوز-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته و شوێنێك لیسته‌كانیان ئاماده نه‌كردووه، ناردنی بۆ به‌غدا دواده‌كه‌وێت.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقوه وردبینی بكرێت و ده‌ست بكرێت به‌ناردنی مووچه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه به وێستگه گه‌یشتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانیان ئاماده نه‌كردووه و نه‌یانداوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی، ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌ی به‌غدا دواده‌كه‌وێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، "وه‌زاره‌تی كاره‌با، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، یه‌كه‌ی 70 و 80، ئاسایش و په‌رله‌مانی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانیان ئاماده نه‌كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ وێستگه پشتڕاستی كرده‌وه كه "وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی تر لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی تا بینرێت بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان خه‌رج بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێن و ده‌سته‌یه‌ك تا ئێستا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ئاماده نییه و نه‌یانداوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تیش ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی بۆ به‌غدا دواخستووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م چه‌ند رۆژه‌دا لیستی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته و شوێنانه‌ش ئاماده‌بكرێت و بدرێته وه‌زاره‌تی دارایی. ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو لیسته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت".
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی وێستگه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م مانگه وه‌كو مانگه‌كانی رابردوو نه‌بێت و هیچ گرفتێك بۆ مووچه نه‌یه‌ته پێش و دواكه‌وتن روونه‌دات، به‌وپێیه‌ی مانگه‌كانی پێشوو وردبینی لیسته‌كان كراون و كۆتایی به گومانه‌كان هێنراون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له دوێنێ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پاره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بخرێته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و له‌گه‌ڵ هاتنی راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
PM:02:55:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 15736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت