سکرتێری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران: ئێمه په‌نابه‌رانی هه‌ڵاتووی شه‌ڕ نین كه هه‌ر رۆژه و بمان گوازنه‌وه بۆ كه‌مپێك
ئیبراهیم عەلیزادە
وێستگهنیوزـ
سکرتێری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران رایگەیاند، فشاری ئێران لەسەر حکومەتی هەرێم بۆ گواستنەوەی ئەندام و بنەماڵەی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران بۆ کامپی پەنابەران "شەڕێکی دەروونیە،" بۆیە بڕیارەکە لەلای ئەوان جێگەی قبوڵ نییە و لێدانێکی گەورەشە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئێران فشاری خستوه‌ته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه بنه‌ماڵه و هه‌ڵسوڕاوانی ریزه‌كانی ئێمه بگوازرێنه‌وه بۆ كامپی په‌نابه‌ران، له راستیدا شه‌رێكی دەروونییە له دژی نه‌ك ئێمه لێره له هه‌رێم، به‌ڵكو له دژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات له ناوه‌وه‌ی وڵات. ئه‌گینا تا ئێستاش چه‌ند جار به‌رپرسانی باڵای عێراق رایانگه‌یاندوه كه بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێكراون و ره‌زامه‌ندییان له‌و بابه‌ته ده‌ربڕیوه".
وتیشی: "چۆڵكردنی ئه‌و شوێنه له لایه‌ن ئێمه‌وه قابیلی قه‌بوڵ نییه، جێبەجێکردنی ئەو داوایەی ئێران دەبێتە برینێکی قوڵ، کە بە ئاسانی چارەسەرناکرێت و هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت، مێژووی هاوبەشی نێوان ئەو دوو پارچەیە بە ئاسانی بەدەستنەهاتووە کە کەس بتوانێت بە ئاسانی گەمەی پێ‌بکات".
سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "بابەتی حزبە کوردییەکان پەیوەندی بە رێکكەوتنی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و ئێرانەوە هەیە وەک دەوڵەت وە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشێکە لە پرۆسەکە، بەڵام هەرێمی کوردستان تەنها لایەنی جێبەجێکارە و بەشێک نییە لەو رێککەوتنەی نێوان هەردوو دەوڵەتەکە".
وتیشی، "بەپێی بڕگەی سێی رێککەوتنەکە کامپێک دروستبکرێت لە کۆیە کە ئەندامان و خێزانی حزبە کوردییەکانی تیادا کۆبکرێتەوە و راستەوخۆ یوئێن خۆی سەرپەرشتی بکات و تەنانەت لقێکی یوئێن لە کامپەکەدا بوونی هەبێت".
باسی له‌وه‌شكرد، کامپەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە خۆی بگرێت، بۆ بابەتی زرڕگوێزیش لەبەر نەشیاوی ناوچەکە بۆ دروستکردنی کامپ لە ئێستادا بیری لێدەکرێتەوە ئاخۆ کامپ لە زڕگوێز یاخود لە ناوچەیەکی تر دروستبکرێت و نیشتەجێ بکرێن، ئەم پرسە تەواو پەیوەستە بەڕێكکەوتنی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق وەکو دەوڵەت، بەڵام ئێمە وەک هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایش بڕیارەکە جێبەجێدەکەین".
فشارەکانی ئێران بۆ چەک کردنی هێزە کوردییەکان لە دوای رووداوەکانی "شۆڕشی ژینا ئەمینی" و هێرشەکانی دوو ساڵی رابردووی ئێران بۆسەر ئەو حزبانە دەستیپێکردووە و رێككەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.
عەلی شەمخانی، ئەمینداری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە کۆتایی مانگی سێی 2023دا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رێکكەوتنامەیەکی ئەمنییان واژۆ کرد تایبەت بە ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات و سنوردارکردنی جموجۆڵی حزبەکانی کوردستانی ئێران.
لە دوای چەند جارێک هێرشی ئێران بۆسەر بارەگای حزبە کوردییەکان لە مانگی نۆی 2022، حکومەتی ئێران رۆژی 19ی ئه‌یلولی 2023ی وەک دوا وادە بۆ چەککردن و داخستنی بارەگای حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دانابوو، بەڵام پێش ئەو وادەیە لەلایەن عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هێزە کوردییەکان لە ناوچە سنورییەکان کشێنرانەوە، هێزەکانیشیان لە کەمپەکانی زرگوێز و کۆیە و ناوچەکانی تر "چەککران".
بە رای سکرتێری کۆمەڵە، فشارەکانی ئێران بەشێکن لە پلانی هەردوو ولاتی ئێران و تورکیا بۆ لێدان لە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی کورد و بە تایبەتیش قەوارەی هەرێمی کوردستان.
ئیبراهیم عەلیزادە وتی، "ده‌یان ئاماژه هه‌یه كه پێمانده‌ڵێ ئه‌و فشاره به‌ر له‌وه‌ی ئامانجی لاوازكردنی ئێمه بێت، ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌كری پێمبڵێن ئاخۆ شاری كه‌ركوك به پیلان و به فه‌رمانده‌یی كێ له هه‌رێمی كوردستان دابڕا؟ ده‌كرێ پێمبڵێن كێ له پشته‌وه‌ی بڕیاره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دادگای فیدراڵی عێراقه بۆ بچووکكردنهوهی قه‌واره‌ی ئه‌و هه‌رێمه؟ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران چاویان به هیچ ئاستێك له ئازادی و له ژیانی ئاسوده بۆ خه‌ڵكی كورد له هیچ پارچه‌یه‌ك ههڵنایەت، هه‌ر بۆیه لێره فشار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دێنن بۆ ئه‌وه‌ی وای لێبكه‌ن كه له خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی بێگانه بێت، نه‌توانێت ببێت به ئهلگو بۆ هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان. پێم سه‌یره بۆچی ده‌بێت كه‌سانێك له‌و هه‌رێمه هه‌بن كه ئه‌و حه‌قیقه‌ته ساده‌یه نه‌بینن؟".
وتیشی، "بە دەزگاکانی هەرێممان وتووە ئێمە ناچینە ژێر باری ئەو داوایە، به خۆشییه‌وه ئه‌وانیش ده‌رگای گفتوگۆیان له گه‌ڵمان لەسه‌ر ئه‌و بابه‌ته دانه‌خستووه و هیوادارم رێگه‌چاره‌یه‌كی شیاوی بۆ بدۆزینه‌وه، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئێمه ئاسۆمان له‌ودیو له رۆژهه‌ڵات روونه، گۆڕانكاری له ئێران چاره‌هه‌ڵنه‌گره و زهمەن له بەرژەوەندی ئێمه‌یه، لانی كه‌م شۆرشی ژینا ده‌بێت ئه‌وه‌ی به هه‌مووان سه‌لماندبێ. ئێمه په‌نابه‌رانی هه‌ڵاتووی شه‌ڕ نین، كه هه‌ر رؤژه بمانگوازنه‌وه بۆ كه‌مپێك، له تاڵی و سوێری خه‌باتێكی 50 ساڵه هاتوینهدهر".
PM:11:19:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت