راوێژكارێكی سودانی: نرخی نهوت بهردهوام دهبێت له بهرزبوونهوه
وێستگهنیوزـ
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرز بووەتەوە و بەوەش داهاتی نەوتی عێراق رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024. دەشڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزهیرانی 2024، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە بازاڕە جیهانییەکاندا، داهاتی نەوتی عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کەلێنی کورتهێنان لە بودجەی گشتیی عێراقداکە نزیکەی 64 تریلۆن دینارە.
ئەوەشی خستە روو، بەپێی سەرچاوەکانی بازاڕی وزەی جیهانی، تا کۆتایی ساڵی 2025 نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و بە تێکڕا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە 82 دۆلار کەمتر نابێت.
PM:08:58:24/06/2024
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت