بڕیاری لێخۆشبوونی سه‌دا 20 بۆ قه‌رزێكی دیكه‌ی هاووڵاتییان ده‌ركرا
وێستگهنیوزـ
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لێخۆشبوونی سه‌دا 20 سوودمه‌ندانی قه‌رزی بچو‌وكیش ده‌گرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت قهرزهكهی بداته‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌یگرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم، تیایدا هاتووه: "سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە رۆژی 27ی ئازاری 2024، كۆمەڵێك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرد، به‌وه‌ی لێخۆشبوو‌ن لە هەندێك قەرزی وەك ئاو، كارەبا، و سزای هاتوچۆی گرته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لای خۆمانەوە وەك وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ خزمەتی سودمەندانی سندوقی قەرزی بچووک، كوێستان محەمەد، وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی راسپارد بە ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێر و تەسەل و بەزووترین ماوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پێشكەشی بكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت: "خۆشبەختانە دوای گتوگۆكردنی بابەتی لێخۆشبوو‌ن لە سوودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوو‌ن لە رێژەی (20%) لە كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا".
PM:09:38:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 54140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت