به بڕی 78 ملیۆن دۆلار، گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ واژۆكرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هابیكا واژۆكرد بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په -چه‌مچه‌ماڵ كه ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه 730 رۆژه و به بڕی 78 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2024 به ئاماده‌بونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و نوێنه‌ری كۆمپانیای هابیكا، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا واژۆكرا.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه، وتی: "ئه‌م پرۆژه‌یه به پشتگیری و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ده‌چێته سه‌ر كاره زۆره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م".
وتیشی: "پرۆژه‌ی دیزاین و جێبه‌جێكردن و كارپێكردنی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به بڕی زیاتر له 78 ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابینكراوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی 730 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه، به‌ڵام داوا له كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌كه‌ین ئه‌و ماوه‌یه كورتتر بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی زووتر خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری لێی سودمه‌ند ببنگ.
روونیشیكرده‌وه كه "پرۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانی سێ هه‌زار و 400 مه‌ترسێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سودمه‌ند ده‌بن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی ده‌بێت".
ساسان عه‌ونی راشیگه‌یاند كه "پرۆژه‌كه وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و خه‌زانێكی گه‌وره به قه‌باره‌ی پێنج هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێلی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت".
PM:03:34:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت