له‌گه‌ڵ خۆراكی مانگی سێ دیاری ره‌مه‌زانیش دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگی سێ‌دا دیاری مانگی ره‌مه‌زانیش دابه‌شده‌كرێت كه پێنج كلیۆ ئاردی سفره بۆ هه‌ر خێزانێ و نیو كیلۆ نیسكه بۆ هه‌ر كه‌سێك.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك لقی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ده‌ستیان به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان كردووه كه هی مانگی سێی ئه‌مساڵه و له ئێستادا له كۆتایی هاتنی پڕۆسهكهدان.
وتیشی: "له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگی سێ دیاری ره‌مه‌زانیش دابه‌ش ده‌كه‌ین كه بڕی پێنج كلیۆ ئاردی سفره بۆ هه‌ر خێزانێك و 500 كیلۆگرام نیسكه بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان".
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دابه‌شكردنی خۆراك به‌رده‌وامه‌و له ئێستادا له كۆتایی هاتنی پڕۆسهكهدان.
AM:09:48:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت