بافڵ تاڵه‌بانی ده‌چێته ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌چێته ئه‌مریكا و زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته ئه‌مریكا، بەبێ ئەوەی وادەکەی رابگەیەنێت.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت : "له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، بافڵ تاڵه‌بانی زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌دات".
راشیگه‌یاندووه كه "سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كۆنگرێسی ئه‌مریكا و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه كۆده‌بێته‌وه".
PM:06:29:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت