له‌ باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

‌چارەنووسی بەشەخۆراکی مانگانە نادیارە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ كڕینی ماده‌كانی خۆراك له‌ بودجه‌ی 2019 دیاریكراوه‌ به‌شی كڕینی ته‌واوی پێداویستییه‌كان ناكات و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.


شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن وەزیری بازرگانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لە بودجەی 2019ی عیراقدا، تەنها یەك تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ كڕینی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لەسەرتاسەری عیراق تەرخانكراوە، كە بەشی تەواوی  ماددە خۆراكییەكان ناكات و پێویستی بە چوار تریلیۆن دینار هەیە.

وتیشی: "لەئێستادا وەزارەتی بازرگانی عیراق، لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەدایە بۆ ئەوەی ئەو بودجەیەی بۆ دابینكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان دابینكراوە، وەك پێشتری لێبكرێتەوە".

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی، رەتیشیكردەوە بەهۆی كەمكردنەوەی بودجەی بەشە خۆراكی مانگانە، نرخی ئەو شمەك و مادە خۆراكییانە روو لە گرانبوون بكات، چونكه‌ هەموو هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن كە ئەو بودجەیە وەك پێشتری لێبكرێتەوە.



AM:09:00:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت