نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی چوار دیاری‌کرا
وێستگهنیوزـ
نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی چوار دیاریكراو به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كاره‌بای سلێمانی نرخی ئه‌مپێرێ: له نێوان حه‌وت هه‌زار و 500 بۆ هه‌شت هه‌زار و 500 دیناره.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئایاری 2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له نێوان حه‌وت هه‌زار و 500 بۆ هه‌شت هه‌زار و 500 دینار دایه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: هەروەها هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە حه‌وتى بەیانى بۆ یه‌كى شەوە، نرخى ئەمپێریان نۆ هه‌زار بۆ نۆ هه‌زار و 500 دیناره. ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 10 هه‌زار دینارە.
له باره‌ی خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی ئایار، كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت، رۆژانه كاتژمێڕ یه‌كی نیوه‌رۆ بۆ یه‌كی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه و به‌یانیانیش موه‌لیده‌كانی كاتژمێر 6.30 بۆ حه‌وتی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له‌رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمیه‌كان كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، لهكۆنووسهكهدا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له 10 خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
PM:12:56:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 8388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت