سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی رهوانهكردنییان بۆ رواندا، كۆچبه‌ری زیاتر هه‌وڵی چوونه به‌ریتانیا ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی ره‌وانه‌كردنیان بۆ وڵاتی رواندا له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌ڵام كۆچبه‌ری زیاتر هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتی به‌ریتانیا و چوونه ناو ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن.
له نوێترین په‌ڕینه‌وه‌دا له فه‌ڕه‌نساوه به ڕێی كه‌ناڵی ئینگلیزدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئایاری 2024 ده‌یان كه‌س به دوو به‌له‌می چووپ گه‌یشتنه كه‌ناری باشووری به‌ریتانیا.
دوو به‌له‌مه‌كه له ته‌سكترین كه‌رتی ده‌ریاكه‌دا كه فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕیتانیا له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه ده‌ستیان به گه‌شته‌كه‌یان كرد، كه‌شتیه‌كی هێزی ده‌ریایی فه‌ڕه‌نساش شوێنییان كه‌وت هه‌تاوه‌كو به‌له‌مه‌كان گه‌یشتنه ئاوه‌كانی به‌ڕیتانیا.
سه‌رنشینه‌كان كه زۆربه‌یان له ره‌گه‌زی نێر بوون، گواسترانه‌وه بۆ ناو كه‌شتییه‌كی هێزی پاسه‌وانی به‌ریتانیا له ده‌ره‌وه‌ی دۆڤه‌ر.
گه‌یشتنی كۆچبه‌ره‌كان تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و قورساییانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ریشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌بنه‌وه له به‌ڵێنه‌كه‌یدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و "راگرتنی به‌له‌مه‌كان"، ئه‌مه‌ش پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا كه بڕیاره دواتر له‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌بچن.
له‌م ساڵدا تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 8000 كه‌س به به‌له‌می بچووك گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی به‌ڕیتانیا، زۆرێك له كۆچبه‌ران له ده‌ست جه‌نگ یاخود برسێتی هه‌ڵاتوون و به ئه‌وروپادا گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ به‌ریتانیا.
سوناك هیواداره سیاسه‌ته‌كه‌ی بۆ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به‌بێ مۆڵه‌ت گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا بۆ رواندای ئه‌فریقا، كۆچبه‌ران ناچار بكات به كه‌ناڵی ئینگلیزدا نه‌په‌ڕنه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
مانگی رابردوو پێنج كۆچبه‌ر له هه‌وڵیاندا بۆ په‌ڕینه‌وه به كه‌ناڵه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ست دا.
حكومه‌تی به‌ریتانیا هیواداره بتوانێت یه‌كه‌مین گه‌شته‌كان بۆ رواندا له 9-11 هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێبكات.
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه " ژماره‌ی قبووڵنهكراویی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وامن له په‌ڕینه‌وه به كه‌ناڵه‌كه‌دا به ته‌واوه‌تی ده‌ریده‌خات كه بۆچی ئێمه ده‌بێت به زووترین كات گه‌شته‌كان بۆ رواندا ده‌ستپێبكه‌ین".
ئه‌و وته‌بێژه ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامین له كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیسی فه‌ره‌نسادا كه رووبه‌ڕووی توندوتیژی و تێكدان بوونه‌ته‌وه له كهنارهكانیان، له كاتێكدا كه ماندوونه‌ناسانه كار ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن له‌م گه‌شته مه‌ترسیدار و نایاسایی و ناپێویستانه".
PM:06:17:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت