تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان نه‌كراوه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان رووی نه‌داوه و به‌رپرسێكی خۆراكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی رێنمایی نوێن.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراكی مانگانه له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان كه وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ئه‌نجامی بدات، هیچ رێنمایی و نووسراوێكیان بۆ نه‌هاتووه، بۆیه نازانرێت گۆڕانكارییه‌كان چی ده‌بن و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانن.
وتیشی: "ئێمه وه‌ك ساڵانی رابردوو به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاری خۆمان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه خۆراكه‌ی به ده‌ستمان ده‌گات، له‌و رووه‌وه له ئێستادا به‌شه‌خۆراكی مانگی 10 دابه‌ش ده‌كه‌ین".
پێشتر وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاندبوو، كه به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیاد ده‌كه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن گۆڕانكاری له كوالێتی ماده‌كاندا بكه‌ن و زیادیان بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا گۆڕانكارییه‌كه رووی نه‌داوه.
هــ. ر
PM:07:21:23/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت