ئه‌مساڵ تا ئێستا به‌شه خۆراكی سێ مانگ دابه‌شكراوه
خۆراکی سێ مانگ دابەشکراوە
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی كه‌می بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان، وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ئه‌مساڵ تا ئێستا به‌شه خۆراكی سێ مانگی دابه‌شكردووه.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراقدا بڕه پاره‌یه‌كی كه‌متر بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان ته‌رخانكراوه، وه‌زاره‌تی بارزگانی عیراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیه‌تی به‌شی خۆراكی ئه‌مساڵ بكات.
وتیشی: "تا ئێستا به‌شه خۆراكی مانگه‌كانی یه‌ك و سێ و پێنج دابه‌شكراوه و بۆ مانگی حه‌وتیش خۆراك دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام نازانین مانگه‌كانی دیكه چی به‌سه‌ر دێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له به‌رانبه‌ر ئه‌و خۆراكانه‌ی كه له رابردوو و ئێستادا نه‌دراون هیچ بڕیارێك هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان به پاره؟ شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د وتی: "هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی فه‌وتاو له ئارادا نییه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی بازرگانی و حكومه‌تی عیراقه".
بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لە ئارد و برنج و شەکر و زەیت پێکهاتوە.
هــ. ر
PM:09:02:02/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت