ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ پرسی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیاره‌ کاتژمێر هه‌شتی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێـتەوە.


رۆژی‌ 27ی مانگ سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژمارەی ئەو کاندیدانەی ئاشکرا کرد کە خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كاندید كردووه‌.

سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تەواوی مەرجەکانیان تیا بووە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، حه‌وت کەس بوون، سەرەڕای ئەوەش کە 14 کاندیدیان پشتڕاستی ئەوەیان نەکردبووەوە کە خاوەنی پسپۆڕیی سیاسیین، هەروەها نۆ کاندیدیشیان دووخراونەتەوە و کاندیدێکیش پاشەکشەی کردووە.

سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هۆشداری ئەوەشی دا کە دەرگای تانە کراوە دەبێت بۆ ئەوانەی کە تانەیان لەو بابەتە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش  لە 27ی مانگەوە دەتوانن تا 30ی مانگ  تانەکانیان پێشکەش بکەن.

کاندیدەکانیش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێکهاتوون لە هەریەکە لە به‌رهه‌م ساڵح، فواد حسێن، سه‌ردار عه‌بدوڵا، عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید، سروە عەبدولواحید، سەردار عەبدوڵا، عومەر ئەحمەد بەرزنجی و عەبدولکەریم عەلی عەبتان.

هەرچەندە یەکێتی‌ رایگەیاندووە، پۆستی‌ سەرۆک کۆمار پشکی‌ یەکێتییە بەڵام پارتیش داوای ئەو پۆستە دەکات و  فوئاد حسێنی وەک کاندید دیاریکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی دەستور رۆژی 2ی تشرینی یەکەم دوا وادەیە بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، بۆ ئەوەی لە پەرلەمانەوە گەورەترین کوتلە راسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، تا چوار ساڵی داهاتوو.

هــ. ر


AM:08:38:01/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو