سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە كەركوك

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 27ی تشرینی دووه‌می 2017، فواد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە شاری كەركوك.


نووسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ مەعسوم گەیشتووەتە پارێزگای كەركوك، لە یەكەم سەردان لە دوای رووداوەكانی ئەو شارە، كە لە كاردنەوەی ریفراندۆم بەخۆیەوە بینی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مەعسوم لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاكە، تاوتوێی رەوشی كەركوك و رەوشی ئەمنی و سیاسی عیراق دەكات.

فوئاد مەعسووم رۆژی شەممە 25ی تشرینی دووه‌می 2017 گەیشتە سلێمانی و لە دوو رۆژدا لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆبووەوە، بڕیارە دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکیش لە کەرکووک هەر ئەمڕۆ بگاتە هەولێر و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆببێتەوە. رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەش كۆتایی بە سەردانەكەی دەهێنێت ‌و دەگەڕێتەوە بەغدا.

هــ. ر


AM:10:51:27/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو