سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی فوئاد مه‌عسوم ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رده‌وامبونی دیالۆگی نیشتمانیی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسیی راگرتبێت و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ درێژه‌دان به دیالۆگی نیشتمانی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندن له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2017/9/19تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌و بۆچونی وایان بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رده‌وامبونی دیالۆگی نیشتمانیی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسیی راگرتوه كه ئێستا وڵات پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
له لێدوانه‌كه‌دا هاتووه "نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ته‌واوی ئه‌و قسه‌و بۆچونانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ناكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه كه "ته‌نیا لێدوان و وته راسته‌وخۆكانی و به‌یانه‌كانی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی تایبه‌تیی به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به هه‌مو مه‌سه‌له‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه گوزارشت له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك مه‌عسوم ده‌كه‌ن".
هاوكات نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دوپاتیكردۆته‌وه كه "سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ درێژه‌دان به دیالۆگی نیشتمانی له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كاندا به شێوه‌یه‌كی حه‌كیمانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی كه روبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رباری هه‌وڵدان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی روانین و بۆچونه‌كانی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تیی له‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا، ئه‌وپه‌ڕی متمانه‌یشی نوێكردۆته‌وه به سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. نوسینگه‌كه گرنگیی پاراستنی به ئاشتیی پێكه‌وه ژیانی نێوان هه‌مو رۆڵه‌كانی عێراقیشی دوپاتكردۆته‌وه".
PM:11:15:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت