" فوئاد مه‌عسوم خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید نه‌كردووه‌"

‌فوئاد مەعسوم.. سەرۆ کۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگەی سەرۆک کۆماری عیراق لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیه‌نیت، دکتۆر فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عیراق تا ئێستا خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار كاندید نەکردووەتەوە.


نووسینگەی سەرۆک کۆماری عیراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دووبارە خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی فوئاد مەعسووم، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە کە خۆی كاندید کردبێت.

لە بەشێکی روونکردنەوەکەدا هاتووە: "جەنابی دکتۆر فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عیراق خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار كاندید نەکردووەتەوە و تا ئێستاش بەڕێزیان داواکاری فەرمی پێشکەش نەکردووە و چاوەڕوانی بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکات بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە".

لە رۆژی سێشەممەوە پەرلەمانی عیراق دەستیکردووە بە وەرگرتنی ناو و سیڤیی كاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و تا ئێستاش سێ کورد بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان كاندید کردووە.

هەریەک لە سەردار عەبدوڵا، کە پەرلەمانتاری گۆڕان بووە لە خولی دووەمی پەرلەمان لەگەڵ د. عومەر بەرزنجی، کە ئەویش کوردە و باڵیۆزی عیراقە لە رۆما، بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق كاندید کردووە.

هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی به‌رهه‌م ساڵح، خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كاندید كرد.

بەپێی ماددەی 70 دەستووری عیراق، سەرۆک کۆمار بە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران کە دەکاتە 210 دەنگ ھەڵدەبژێردرێت، ئەگەر لە قۆناخی یەکەم پرۆسەکە یەکلانەکرایەوە، بۆ قۆناخی دووەم ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەستده‌هێنێت دەبێتە سەرۆک کۆماری عیراق.



PM:12:33:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 8872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو