سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتگیری بۆ رۆژنامه‌نووسان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دووپاتكرده‌وه
جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
له رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێنی پشتگیرییه‌كی بێوچانی بۆ رۆژنامه‌نووسان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دووپاتكرده‌وه و ده‌ڵێت: "رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دیموكراسییه".
جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئازایه‌تی و قوربانیدانی رۆژنامه‌نووسان كرده‌وه كه ماندوونه‌ناسانه به‌دوای راستییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و وتی "رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دیموكراسییه و ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا پشتگیری لێده‌كه‌ن كاری گرنگ ده‌كه‌ن".
وتیشی: "رۆژنامه‌نووسان هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌به‌ڵگه‌كردنی شه‌ڕه‌كان و رووداوه به‌په‌له‌كانی دیكه‌ی جیهان و تیشك خستنه‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌رسه‌لامه‌تی گشتی و خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه پێویسته خه‌ڵكی بیزانن".
سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ی كه رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه "هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان له‌پێناو ئه‌و كاره‌دا گیانیان به‌ختكردووه و هه‌ندێكیش توشی برینی سه‌خت بوون یان ئازادییه‌كانیان له‌ده‌ستداوه" و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه " رۆژنامه‌وانی نابێت له هیچ شوێنێكی جیهاندا تاوان بێت".
جۆ بایدن ده‌ڵێت: "ستایشی ئازایه‌تی و قوربانیدانی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین كه هه‌موو شتێكیان له مه‌ترسیدایه له پێناو به‌دواداچوونی راستییه‌كان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه زۆرانه‌ی كه رۆژنامه‌نووسان له ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی بوونه‌وه و رایگه‌یاند "ساڵی 2023 یه‌كێك بوو له كوشنده‌ترین ساڵه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان له یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا" و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیشی بۆ شه‌ڕی غه‌ززه گه‌ڕانده‌وه كه له‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌وان كوژراون و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان فه‌له‌ستینین. بێجگه له‌وه‌ش ساڵی رابردوو زیاتر له 300 رۆژنامه‌نووس له سه‌رانسه‌ری جیهان زیندانی كران، كه زۆرترین ژماره‌یه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا.
باسی له رۆژنامه‌نووسانی ئه‌مریكی ئیڤان گێرشكۆڤیچ و ئاڵسو كورمهشێڤا كرد كه له رووسیا ده‌ستگیركراون " به‌هۆی كاره‌كانیان" بۆ وۆڵ سترین جۆڕناڵ و رادیۆی ئازادی ئه‌وروپا/ رادیۆ لبریتی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاستن تایسیش كرد كه نزیكه‌ی 12 ساڵه له سوریا "به بارمته گیراوه".
له رۆژی جیهانی رۆژنامه‌گه‌ریدا بایدن جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی " ئه‌مریكا داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ و بێ مه‌رجی هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌كات كه به‌هۆی ته‌نها ئه‌نجامدانی كاره‌كانیانه‌وه خراونه‌ته زیندانه‌وه. داوای پاراستنی رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین له هه‌موو شوێنێكدا، ته‌نانه‌ت له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا".
به‌ڵێنیشی دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له پشتگیریكردنی میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و وتی: "ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان دژی رۆژنامه‌نووسان، به‌هێزكردنی ئاسایش بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ، و پێشكه‌شكردنی پشتگیری یاسایی بۆ رۆژنامه‌نووسانی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهان".
روونیشیكرده‌وه كه "له هه‌فته‌كانی داهاتوودا، له وه‌ڵامی سه‌ركوتكردنی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا، وه‌ك نموونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناڕه‌وای رۆژنامه‌نووسان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، رێوشوێنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌گرمه‌به‌ر. ئه‌م سه‌ركوتكردنه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌ناسێنم و رێگه به رێوشوێنه‌كان ده‌ده‌م، له‌وانه‌ش سزا و قه‌ده‌غه‌كردنی ڤیزا، دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كرده‌وه‌ی خراپه‌كاری بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتیشی كرده‌وه كه "رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران به‌شێكی گرنگی دیموكراسین چونكه ناڕه‌زایه‌تی ئاگادار گرنگه بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هێزتر و سه‌ركه‌وتووتر".
PM:12:51:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت