كرێكارێك له‌پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی سلێمانی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
له پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی سلێمانی كرێكارێك كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌ر
له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئایاری 2024 كرێكارێك له كاتی كاركردن
له باڵه‌خانه‌یه‌كی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی سلێمانی كه‌وته‌خواره‌وه و
گیانی له‌ده‌ست دا.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری
فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی له‌و باره‌وه وتی كه ئاگاداركراینه‌وه كه
كرێكارێك كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه.
وتیشی: "سه‌ره‌تا كرێكاره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار گواستراوه‌ته‌وه، دواتریش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كرێكاره‌كه له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدایه و خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه.
AM:11:25:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت