هاوڵاتییه‌كی كورد دوای پێنج مانگ رفاندنی ئازاد كرا
وێستگه نیوز –
هاوڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی خورماتوو دوای پێنج مانگ رفاندنی له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه به‌هه‌وڵی دڵسۆزان و له‌به‌رامبه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌كدا ئازاد كرا.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی خورماتوو به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له سلێمانی-یه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌زای خورماتوو، هێمن كازم نادر كه هاوڵاتییه‌كی كورده له به‌رواری 2017/10/20 له نزیك بازگه‌ی باشوور كه یه‌كێكه له بازگه‌كانی داقوق له‌لایه‌ن گروپێك چه‌كداره‌وه ده‌ستگیر كراوه".
محه‌مه‌د فایه‌ق وتی: "ئه‌و هاوڵاتییه به پاره فرۆشراوه‌ته گروپێكی دیكه‌ی چه‌كداری سنووره‌كانی خورماتوو، دواتر له سنووری به‌غدا شاردراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كه ئه‌و هاوڵاتییه رفێندراوه، چه‌كداره‌كان په‌یوه‌ندییان به خێزانه‌كه‌یه‌وه نه‌كردووه تا داوای پاره یان شتێكی تر بكه‌ن و هه‌واڵ بده‌ن له‌وه‌ی كه له ژیاندا ماوه".
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌مشێوه‌به باسی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و هاوڵاتیه كورده‌ی كرد: "ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی وه‌ك نوێنه‌رانی خورماتوو كه سه‌ردانی مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانی شیعه و به‌رپرسانی عیراقمان كرد له ماوه‌ی رابردوودا زانیاریمان پێدرا كه كوڕێك كه ناوی ره‌مه‌زان حه‌میده له‌لای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه، هه‌وڵماندا و له سنووری غالبیه‌ی لای به‌غدا دۆزیمانه‌وه و به‌بێ به‌رامبه‌ر ئازادمان كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ره‌مه‌زان ئاگاداری كردینه‌وه كه هێمنیشی له‌گه‌ڵدا بووه و هه‌رچه‌نده چاویان به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه ناویان خوێندووه‌ته‌وه گوێی لێبووه".
محه‌مه‌د فایه‌ق راشیگه‌یاند كه "له‌ڕێی سایته‌كه‌ی ئێوه‌وه ناوی هاوڵاتییه‌كی تر ئاشكرا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بزانن كه له ژیاندایه و پێموایه خه‌ڵكی كه‌ركوكه و ناوی "شاهۆ ئه‌مین"ه و له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڵاتیانه‌دا بووه".
روونیشیكرده‌وه كه "ئێمه هه‌وڵه‌كانی خۆمان خسته‌گه‌ڕ و توانیمان له‌ڕێی یه‌ك دوو براده‌رێكه‌وه له‌م دوو سێ رۆژه‌دا بزانین له سنووری به‌غدایه و له‌ژیاندایه، دوێنێ براده‌رێكی خۆمان به‌ناوی ئه‌ركان خه‌لیل نارده ئه‌و شوێنه و دۆزیمانه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی داوای پاره‌یان كرد و ئێمه‌ش بڕی 15 هه‌زار دۆلارمان دا و ئه‌مڕۆ توانیمان بیگه‌ڕێنینه‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی خۆی".
محه‌مه‌د فایه‌ق راشیگه‌یاند كه "چه‌كداره‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری ئه‌و هاوڵاتیه كورده‌یان داوه و قۆڵێكی شكاوه و قۆڵێكی له‌جێچووه و به‌وته‌ی خۆی ماوه‌ی مانگێك خواردنیان پێنه‌داوه ته‌نها له‌ته سه‌موونێك نه‌بێت و به‌هۆیه‌وه زۆر لاواز بووه، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خواردنیان پێداوه و چه‌ند جارێك شوێنه‌كه‌یان گۆڕیوه و به زنجیر به‌ستوویانه‌ته‌وه و چاویان به‌ستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كان نه‌زانێت".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌و هاوڵاتییه كورده ده‌ستێكی تاڕاده‌یه‌ك له‌كار كه‌وتووه ئێستا له ماڵی خۆیه‌تی له خورماتوو".
به وته‌ی محه‌مه‌د فایه‌ق ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێمنیان ده‌ستگیر كردووه پرسیاریان ده‌رباره‌ی خۆبه‌خشه‌كانی خورماتوو لێكردووه و تۆمه‌تباریان كردووه به‌وه‌ی ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كاندا هه‌بووه و چه‌ند پرسێكی تریش.
هێمن كازم نادر هاوڵاتییه‌كی كورده و له دایكبووی ساڵی 1989یه و نیشته‌جێی قه‌زای خورماتووه و خێزاندار نییه و پۆلیسه له فه‌وجی حه‌وتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق.
PM:07:44:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 17496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت