هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ئیتر دووز چێتی ده‌كه‌م
وێستگه نیوز - له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تیمی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان له‌دووزخورماتوو، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زاكه و باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان دوواو رایگه‌یاند كه "ئیتر دووز چێتی ده‌كه‌م".
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له تیمی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان له دووزخورماتوو كه پێكهاتوون له‌كۆمه‌ڵێك كه‌سی یاسایی و پسپۆڕ و خۆبه‌شی دووزخورماتوو و له دیدارێكدا بارودۆخی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و به‌تایبه‌ت دووزخوماتوو له‌ڕووی سیاسی و ئیداری و مرۆییه‌وه تاوتوێكرا.
له‌و دیداره‌دا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نیگه‌رانییه‌كانی بۆ دۆخی مرۆیی هاوڵاتیان له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان به‌گشتی و دووزخورماتوو به‌تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه، كار و هه‌وڵی گه‌نجانی تیمه‌كه‌شی بۆ كۆكردنه‌وه و دۆكیۆمێنیتكردنی هه‌موو ئه‌و تاوان و وێرانكاریانه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا هاتووه به‌رزنرخاند، بۆ پیشاندانی ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی دووزخورماتوو و فشار خستنه‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆئاوڕدانه‌وه له‌و شاره.
له وته‌یه‌كیاندا، گه‌نجانی تیمه‌كه له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا و ئاماره‌كان و كردنه‌وه‌ی دۆسێیه‌كی یاسایی دژ به‌ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه و گه‌یاندنی به‌ڵگه‌كانیان به رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داوایان كرد هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پشتیوانیان بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانیان ده‌ربڕی و وتیشی: "ئیتر دووز چێتی ده‌كه‌م".
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد كه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه هێوربكرێته‌وه و هاوڵاتیانی ئاواره بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵه‌كانیان و هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵیش ئاوڕی جددی له‌و قه‌زایه و دانیشتوانه‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی دووزخوورماتو بده‌نه‌وه.
قه‌زای خورماتوو، یه‌كێكه له شاره كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ، كه به دووری 70 كم ده‌كه‌وێته باشوری پارێزگای كه‌ركوك، به 110 كم له خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و 200 كم له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره، له ئێستادا رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 190 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، كه بریتین له پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان، له رووی ئاینییه‌وه دابه‌شبوون به‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌كانی سوننه و شیعه.
PM:11:22:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 9116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت