له خورماتوو ئه‌فسه‌رێكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا كوژرا
وێستگه نیوز –
له هێرشێكی چه‌كداریدا له قه‌زای خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌فسه‌رێكی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له خورماتوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئه‌فسه‌رێكی فه‌وجی دووی لیوای دووی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایان به پله‌ی مولازمی یه‌ك كوشت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌فسه‌ره‌كه ناوی ئه‌سعه‌د ئه‌لشممه‌ری-یه و له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك - خورماتوو تیرۆر كراوه.
له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017دا و دوای چه‌ندین ساڵ هێزی پێشمه‌رگه له قه‌زای خورماتوو كشایه‌وه و شاره‌كه كه‌وته ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق.
PM:12:44:04/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت