هۆشداری ده‌درێته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی فۆرمی “هه‌ژماری من” پڕناكه‌نه‌وه
وێستگه نیوز-
به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك فۆڕمی "هه‌ژماری من” پڕنەكاتهوه، سزا ده‌درێت به دواكه‌وتن و راگرتنی مووچه‌كه‌ی.
پۆلیسی گه‌رمیان نووسراوی ژماره 3467ی به ئیمزای عه‌مید لوقمان سابیر شكور به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كان كردووه و تیایدا هاتووه كه "هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا فۆڕمی "هه‌ژماری من” ده‌نێرین بۆتان به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانتان و ناردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه بۆمان تا ڕۆژی یه‌كشه‌مه".
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له‌كاتی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكه‌وه، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت له دواكه‌وتن و ڕاگرتنی مووچه‌كه‌ی".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" به یه‌كێك له پرۆژه سه‌ركه‌وتوو ستراتیژه‌كانی داده‌نێت و هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به‌و پرۆژه‌یه نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و داوكارن مووچه‌كانیان له بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراق "ته‌وتین" بكرێت.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یوسف ئه‌لكیلابی په‌رله‌مانتاری عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "هه‌ر تهوتینكردنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حكومییه‌كانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت. لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ژماری منه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بانكه حكومییه فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:07:12:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت