دەزگای ئاسایشی هەرێم: گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر زیاترله‌ 3 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند پارچه‌ چه‌كێكیشدا گرت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد لەسەر بوونی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ٢٠٢٤/٥/٤ توانرا تۆمەتبار (ئ ، م ، ح)دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر بڕی ( سێ کیلۆ گرام و نیو )ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچە چەکی تۆمەتباردا گیرا. 

ده‌شڵێت: ئەم بازرگانە لە سنورەکانی نێوان ووڵاتانی عێراق و سوریا کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری کردووە و لە هەفتەی ڕابردوودا پاش ئەوەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەنێرێت بۆ شاری (بغداد) دەستیبەسەردا دەگیرێت. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمدا هاتووه‌: تۆمەتبار لە ڕابردوودا چەندین جار لەهەوڵی دەستگیرکردنیدا بەچەک ڕووبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە و هەڵاتووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (٢٥)لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.


PM:09:12:04/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت