به‌های دۆلار بۆ 145 هه‌زار دابه‌زی


وێستگه‌ نیوزـ

له‌كاتی داخستنی بازار له‌ ئێواره‌ی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ كه‌ بانكی ناوه‌ندی هیچ بره‌ دۆلارێكی نه‌خستوه‌ته‌ بازاره‌وه‌، بەهای 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 146 هەزار دینار دابەزی.

 میدیاكانی عێراق به‌های دۆلاریان به‌رامبه‌ر دینار بۆ مامه‌ڵه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ چه‌ند شارێك بڵاوكرده‌وه‌، له‌ شاری سلێمانیش لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکراوە له‌كاتێكدا كه‌ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 300 دینار بووە.

 رۆژانی شەممە لە عێراق پشووی فەرمییە و بانکی ناوەندی هیچ دۆلارێک ناخاتە بازاڕەوە. 

هاوكات میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ شاری به‌غداش 100 دۆلار بە 145 هەزار و 800 دینار و له‌ هه‌ولێر به‌ 145 هه‌زار و 950 دنیار و له‌ به‌سره‌ به‌ 145 هه‌زار و 900 دینار بووه‌.


PM:08:25:27/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت