وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتوو

‌محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ كوردستان

وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكرێت ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتوو، ده‌شڵێت: "به‌ رێككه‌وتنی سیاسی هه‌ڵبژاردنیان دواخست".


محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاربوو كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دواده‌خرێت، هه‌م جوڵه‌ی‌ سیاسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و هه‌م پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ خۆی‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ بوو كه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ كوردستان ده‌ڵێت: "دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن رێكه‌وتنێكی‌ سیاسییه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دواخرا و ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتوو و یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بكرێت".

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌7ی‌ ئایاری‌ 2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردوه‌ كه‌ رۆژی‌ پێشتر له‌ دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری كرد و له‌ وه‌ڵامی داواكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دادگای فیدراڵی كاره‌كانی كۆمسیۆنی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی، تا یه‌كلاییكرده‌وه‌ی سكاڵاكه‌ راگرت.


AM:12:01:10/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت