نرخی نه‌وتی برێنت له 84 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و جارێكی تر روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد، به جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له 84 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 83 دۆلار و 91 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 67 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 79 دۆلار و 39 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێ به 77 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ نزمبوه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 318 دۆلار.
AM:08:35:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت