كاره‌بای سلێمانی: ره‌شه‌باكه زیانی به فیده‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار گه‌یاندووه
تیمەکانی سیانە لە کاتی چاککردنەوەی کارەبادا
وێستگه نیوز ـ
كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه تا دره‌نگانێكی شه‌و شاری سلێمانی و ده‌ره‌وبه‌ری گرته‌وه، زیانی زۆر به تۆڕه‌كانی كاره‌با گه‌یشتوه و كارمه‌ندانی سیانه‌ش سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌یانن.
به‌شی راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی، رایگه‌یاند: به‌هۆی ره‌شه‌باكه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، زیانێكی زۆر به تۆڕه‌كانی كاره‌با گه‌یاندوه و زیانه‌كانیش جگه فیده‌ركانی ناو شار، فیده‌ره‌كانی ده‌ره‌وه شاریش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
كاره‌بای سلێمانی راشیگه‌یاندوه: له قه‌زاو ناحییه‌كان، له ماوه‌ت، قه‌ڵاچواڵان، شاره‌زوور، قه‌راداغ، دوكان، پیره‌مه‌گرون، بازیان، زیانیان پێگه‌یشتوه، كاره‌مه‌نی سیانه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ش سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی فیده‌ركان.
ئه‌وه‌شی وتووه: "چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌می كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
هــ. ر
PM:02:04:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2226
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت