فورات نیوز: پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن پێشمهرگه بە کوشت دهدات
ژمارەیەک پێشمەرگەی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان باس له پلانێكی پارتی دهكات بۆ ئهوهی لهو رێگهیهوه ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دوابخرێت و دهشڵێت، " پێشمهرگه بە کوشت دهدات بۆ دواخستنی ههڵبژاردن".
ئاژانسهكه له راپۆرتێكدا باسی لهوه كردووه، كه تورکیا و پارتی هەموو رۆژێک "گێرەشێوێنی و ئاژاوەیەکی نوێ دەنێنەوه، ئێستاش بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە باشوور، پارتی هەندێک هێزی گواستووەتەوه بۆ ئەو ناوچانەی پێکدادانیان تیادایە بۆ ئەوەی بە کوشتیان بدات و بە وتنی (ئێمە لە شەڕداین) هەڵبژاردنەکە دوابخات".
ئهوهشی بڵاوكردووهتهوه، "له قۆناغێکدا کە سێگۆشەی ئەنقەرە، بەغدا و هەولێر چەندین مانگە ئامادەکاری شەڕێکی نوێ لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان دەکرێت، ئاماژە سەرەتاییەکانی ئۆپراسیۆنی داگیرکەری لە هەرێمی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەرکەوتووە، بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنەکە هەنگاو بە هەنگاو بەڕێوەبچێت، جموجۆڵی سەربازی لەلایەن تورکیا و پارتیهوه لەو هەرێمە ئەنجام دەدرێت".
ئاژانسهكه ئهوهشی خستووهتهڕوو: بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی لەناو رای گشتیدا دروست نەبێت، لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئۆپراسیۆنەکانەوە زانیاری بڵاناکرێتەوە، راگەیەندرا کە سوپای تورک لە شەوی رابردووە لە هەرێمی مەتینا هێرشی دژواری دەستپێکردووە. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە بۆ ئەوەی پارتی لە ئۆپراسیۆنەکەدا چالاکانەتر رۆڵ بگێڕێت هەندێک ئامادەکاری کراوە".
وهك له راپۆرتهكهی فورات نیوزدا هاتووه، لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنانەی کە ئامادەکارییەکانی لە زۆر هەرێم ئەنجام دەدرێت، راگەیەندراوە کە بە پێشەنگی پارتی هەوڵ دەدرێت پلانی نوێ بخرێتەکار، هەروەها ئەو زانیاریانە ئاماژە بەوەش دەکەن کە "سوپای تورک لە رۆژانی داهاتوودا هەندێک هێزی سەر بە پارتی بخاتە پێش خۆی و بەرەو شوێنەکانی هەپەگە لە مەتینا ئاراستەیان بکات".
راپۆرتهكه باسی لهوهشكردووه، "هێرشەکە بەم جۆرە رێکدەخرێت و دواتریش کاتێک هەپەگە بەرپەرچی ئەو هێرشە بداتەوە، ئەو هێزەی گورزی بەردەکەوێت وەک 'پێشمەرگە' نیشان دەدرێن. راگەیەندرا کە ئامادەسازی بۆ گێرەشێوێنێیەکی بەو جۆرە کراوە. ئامانجی سەرەکی ئەوەش بریتیە لەوە پارتی دەیەوێت ئەو کێشانەی کە تووشی هاتوون، بە شەڕ پەردەپۆش بکات".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "کە ئەگەر پلانەکە سەربکەوێت نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێم دێتەبەردەم کامێرا و دەڵێت، "ئێمە لە دۆخی شەڕداین. هەڵبژاردن لەو هەلومەرجەدا ئەنجام نادرێت. ئێمە بە هۆی ئەم دۆخە نائاساییەوە هەڵبژاردن هەڵدەپەسێرین".
بهپێی ئهو ئاژانسهی نزیك له پهكهكه، پارتی قورسایی خۆی خستووتە سەر ئەو پلانە، "بۆ ئەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی شەڕ بخوڵقێنێت دەستوبردی کردووە لە ئەنجامدانی ئەو ئاژاوەگێڕییە. لەهەمان کاتدا دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی ئەم پلانە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە هەموو هێزەکانی خۆی خستووەتە ئامادەباشییەوە".
ئهوهشی وتووه: "پارتی بۆ ئەوەی لە باشووری کوردستان لە قەیرانی ئابووری رزگاری بێت، دەرگا نەماوە لێینەدا، پارتی کە لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا، حکومەتی سودانی، هێزە شیعەکانی عێراق و لەم دواییەشدا ئێران ئەنجامی بەدەستنەهێناوە، پلانی ئەوەی هەیە بە گێرەشێوێنیەکی بەم جۆرە لە باشوری کوردستان دۆخی نائاسایی بخوڵقێنێت و بۆ هەڵپەساردنی هەڵبژاردن رێگەیەکی جیاواز بێنێتە ئاراوە. پارتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەپێناو رزگارکردنی دەسەڵاتەکەی پێشمەرگەکان بە کوشتن بدات. ئەگەر ئەو پلانە سەر بگرێت، پارتی و دەوڵەتی تورکیا سودی لێوەردەگرن".
PM:02:10:02/05/2024
ئهم بابهته 3352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت