كاره‌بای سلێمانی هۆشداری ده‌داته خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی هۆشداری ده‌داته خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی و داوایان لێده‌كات پابه‌ندی ئه‌و به‌رنامه‌ی كاركردنه‌بن كه بۆیان دانراوه.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "ئاگاداری خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سنوری شاری سلێمامی ده‌كه‌ین، كه پابه‌ندی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌بن كه‌له رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2017ه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
هۆشداریش ده‌دات به خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و ده‌ڵێت: "هه‌ر خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به به‌رنامه‌كه‌وه‌و كاربه موه‌لیده‌ی بكات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی بۆی دانراوه، جگه له‌وه‌ی سزا ده‌درێت، رۆژانه سێ كاتژمێری لێده‌بڕدرێت".
له كۆتاییدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "بۆیه دووباره داوایان لێده‌كه‌ین كه پابه‌نده ئه‌و به‌رنامیه بۆیان دانراوه، پێویسته رۆژانه له كاتژمێر 10ی به‌یانی تا یه‌كی شه‌و كاربكه‌ن".
PM:08:28:18/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 10023
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت