نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی سێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له مانگی ئازار به 36 دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی وه‌ك مانگی رابردوو ده‌بێت.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، "نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی ئه‌هلی به 36 دیناره، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان 150 170 كاتژمێر كاریان كردوه، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له نێوان 5 - 6 هه‌زار دینار ده‌بێت، بۆیه نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه".
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كانی بۆ مانگی نیسان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی وتی: "به‌رنامه‌ی موه‌لیدكان رۆژانه له كاتژمێر 2:30 پاشنیوه‌ڕۆ كار به موه‌لیده‌كان ده‌كرێت و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، به‌یانیانیش رۆژانه 7 بۆ 8:30 ئه‌گه‌ر كاره‌بای نشتیمانی نه‌بوو كارده‌كه‌ن، جگه له رۆژانه‌ی هه‌ینی و شه‌ممه، له‌بری به‌یانیان، نیوه‌ڕوان كاتژمێر یه‌ك كاره‌با ده‌ده‌ن".
وتیشی: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه دوپات كرایه‌وه كه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 15 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای موه‌لیده تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به 183 دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌كه‌ی 33 كه‌یڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.
هــ. ر
PM:01:44:29/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 24310
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت