كاره‌بای سلێمانی: به‌م جۆره بۆیله‌ره‌كانتان به‌كار بهێنن
وێستگه نیوز ـ
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م مانگه‌دا هاوڵاتیان پێویستیان به به‌كارهێنانی بۆیله ده‌بێت بۆ گه‌رمكردنی ئاوی ماڵه‌كانیان، به‌ڵام باشتروایه به‌م جۆره به‌كاری بهێنن.
ده‌قی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بۆ هاوڵاتییان:
هاوڵاتی به‌رێز ده‌زانین، له‌م وه‌زره‌دا به‌كارهێنانی بۆیله‌ر زۆر پێویست ده‌بێت، بۆ باشتروایه بۆیڵه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م رێنماییانه به‌كاربهێنرێت:-
1- كڕینی ئه‌و بۆیله‌رانه‌ی كه به‌فایبرگلاس داپۆشراون، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌چینكۆ دروست ئه‌كرێت.
2- پێویسته‌و واباشه هیته‌ره‌كه له جۆری (1500) وات بێت.
3- له‌سه‌ری پله‌ی 60 دابنرێت.
4- دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئاو له‌هیچ كام له‌بۆرییه‌كان ناڕوات، چونكه هه‌ر لێچوونێكی ئاو ناهێڵێت بۆیله‌ره‌كه ئۆتۆماتیك بكات، به‌وه‌ش كاره‌بای زیاتر ده‌وێت.
5- دڵنیابوون كه ئۆتۆماتیكی هیته‌ری بۆیله‌ره‌كه كارده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه به‌به‌رده‌وامی بۆیله‌ره‌كه له‌كاردا ده‌بێت به‌وه‌ش كاره‌بایه‌كی زۆرتر خه‌رج ده‌كات.
6- هه‌ڵكردنی بۆیله‌ر له‌دوای كاتژمێر11ی شه‌و، چونكه ئه‌و كاته لۆدی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه.
هـ. ر
AM:10:21:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 16334
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت