15 یه‌كه له وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێم له‌كاركه‌وتوون
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی دابین نه‌كردنی سووته‌مه‌نی ته‌واو بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له وێستگه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، 15 یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌كاركه‌وتوون.
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی دابین نه‌كردنی سووته‌مه‌نی پێویسته‌وه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، 15 یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌كاركه‌وتوون و ئیش ناكه‌ن.
وتیشی: "ئێستا پلانێك له ئارادایه بۆ زیادكردنی 250 مه‌قمه‌ق له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌گه‌ڵ دانا غاز، پلانه‌كه تا كۆتایی ساڵ ئه‌گه‌ری هه‌یه غازی سروشتی بۆ نۆ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌ڕێنینه‌وه".
هــ. ر
AM:09:30:26/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2482
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت