نەجمەدین كەریم: هێزە ئەمنییەكانی كەركوك پاراستنی ریفراندۆم لە ئەستۆ دەگرن

‌نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئاب، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی پارێزگاكە كۆبوەوە.

لەپاش كۆبوونەوەكە پارێزگاری كەركوك لە پرێس كۆنفڕانسێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن دەرەنجامی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد و وتی" لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان ئۆپراسیۆنی حەویجەیان تاوتوێكرد".

پارێزگاری كەركوك راشیگەیاند" پێویستە ئۆپراسیۆنی حەویجە دەستپێبكات، وتیشی: هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی حەویجە.

لەبارەی پرسی ریفراندۆمیش نەجمەدین كەریم جەختیكردەوە" هێزە ئەمنییەكانی كەركوك ئەركی پاراستنی ریفراندۆم لە پارێزگاكە لە ئەستۆ دەگرن وە هەروەها بەهەموو شێوەیەك كەركوك پارێزراو دەبێت لەهەموو رویەكەوە، سەبارەت بە ئاڵای كوردستانیش رایگەیاند" ئاڵای كوردستان وەك ئێستا دەیبینن، بەرز و شەكاوەیە و بەهیچ شێوەیەك داناگیرێت.


PM:02:03:27/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت