ئەحمەد سەفار: حکومەتی هەرێم دەتوانێت له دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر دواکەوتنی موچە تۆمار بکات
وێستگه نیوزـ
ئەحمەد سەفار، پەرلەمانتاریی پێشووی عێراق پێی وایه حکومەتی هەرێم دەتوانێت شاندێک بنێرێتە دادگای فیدراڵی سکاڵای خۆی بکات تا دادگا نوسراوێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بکات بۆ ئەوەی موچە لەکاتی خۆی بنێرێت.
له چاوپێكهوتنێكی تهلهفزیۆنیدا، ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت: پەیوەندیی دارایی و ئابووری ئێمە لەگەڵ بەغدا جێگیر نەبووە، لەبەرئەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، کە لە 12.67% پێویستە بنێردرێت، دەشڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەریکرد باش بوو کە وتی حکومەتی فیدراڵ دەبێت پابەند بێت بە پێدانی موچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا.
وتیشی، ئێستا هەندێک جار موچەی عێراقیش دوادەکەوێت، کە مانگی ڕابردوو دواکەوت، ئەوەش بەهۆی نەختینەوەیە چونکە ئێستا نەختینە کەمە، لەراستیدا 103 تریلیۆن دینار هەیە بەڵام ئەوەی لەبەردەستە 25 تریلیۆن دینارە، ئەویتر هەمووی لای خەڵکە و نایبەنە بانکەکان، چونکە متمانەیان بەبانکەکان نییە.
سهفار پێی وایه حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت شاندێک بنێرێتە دادگای فیدراڵی سکاڵای خۆی بکات تا دادگا نوسراوێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بکات بۆ ئەوەی مووچە لەکاتی خۆی بنێرێت، دواتر بچن ڕێکارەکانی دیکە بگرنە بەر.
ئهو پهرلهمانتاره باسی له بڕیارێکی دیکەی دادگای فیدراڵی كرد كه بابەتی "تەوتین"ه و لهوبارهیهوه وتی: تهوتین کاتێکی زۆری دەوێت تا زیاتر لە ملیۆنێک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان هەژماری بانکی دروست بکەن، وتیشی: ئێستا دانوستان لەسەر پڕۆژەی هەژماری من دەکرێت، کە زیاتر لە 300 هەزار کەس بەشدارە لە پڕۆژەی هەژماری من.
PM:04:19:07/05/2024
ئهم بابهته 704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت