بارزانی: له‌ژێر هیچ گوشارێك ڕیفراندۆم دواناخرێت
وێستگه نیوز-
جارێكی تر بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ریفراندۆم له 25/9/2017 به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌ژێر هیچ گوشارێكیشدا دواناخرێت.
بارزانی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوان و ئافره‌تانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند " له‌ژێر هیچ گوشارێكدا ریفراندۆم دواناخرێت".
بارزانی باسی وتەیەكی جۆو بایدن، جێگری پێشووی سەرۆكی ئەمریكا دەكات و دەڵێ "پێیوتم لەتەمەنی خۆمدا دەوڵەتی كوردستان دەبینم".
بارزانی جەختیشى كردۆتەوە لەوەی "شەرمە بەغدا باسی دەستوور دەكات، كە ئەوان هەموو بڕگەكانیان پێشێلكردووە".
له‌وباره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی ڕاوێژكاری باڵای بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كۆبونه‌وه‌یه كردووه‌و جه‌ختی له‌قسه‌كانی بارزانی كردۆته‌وه‌و چه‌ندین وێنه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌شی داناوه.
ئه‌م لێدوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌غدا.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی شاندی ریفراندۆم له‌به‌غدا وتی "ئه‌مڕۆ سه‌ردانه‌كەیان بۆ به‌غدا ته‌واو ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌كانمان له به‌غدا له رووی نه‌زه‌رییه‌وه به شێوه‌یه‌كی باش ڕۆیشت، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تاوتوێ كران بابه‌تی گرینگ بوون، پێمان وایه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا جێبه‌جێ بكرایه عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی تر ده‌رۆیی، ئه‌وه‌شی ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ن، كه ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان پێمان وایه له دژی هه‌رێم كراوه و به‌شێكی گه‌وره‌ن له كێشه‌كان كه عێراق به گشتی له بواری ئه‌منی و كێشه‌كانی ناوخۆ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ژیانی خه‌ڵك هەیەتی".
وتووشیەتی، ئەوان چەند بابەتێکیان ئامادەکردبوو، لە کاتی سەردانەکەشیاندا داویانە بە هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعەکان و لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک بابەتیان لەلایەن هاوپەیمانێتیەکەوە ئاراستە کراوەو هەردوو لایان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی خۆیاندا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
سەعدی پیرە ئەوەشی وتووە، کە له ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌ی ماوه، له‌م هه‌فته‌یەدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم و بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان داده‌نیشن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لەبارەی ئەو بابەتانەوە بدەن کە شیعەکان ئاراستەیان کردوون.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیش ئه‌نجام بدرێت، دواتریش گفتوگۆکان به‌رده‌وام ده‌بن و له ماوه‌ی 10 ڕۆژی دیکەدا جارێكی تر لەگەڵ لایەن عێراقیەکاندا كۆده‌بنه‌وه.
ئاشکراشیکرد، کە کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان کورد و لایەنە عێراقییەکان لە هەولێر دەبێت.
PM:01:40:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت