شۆڕش حاجی: ئەگەر ڕیفراندۆم کرا بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستاندایە

‌شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان

وێستگە نیوز-

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، گۆڕان کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و لەگەڵ ئەوەدان ڕیفراندۆم بۆ کاتێکی تر دوابخرێت، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەنجام درا بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندایە.

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیای ڕاگەیاندووە، هەوڵدەدەن ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت و دوا بخرێت بۆ کاتێکی تر لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی لەئێستادا زیانی زۆرترە لە قازانج، بەڵام ئەگەر ئەنجامدرا ئەوکاتە هەڵوێستێکی دیکەیان دەبێت.

وتیشی، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان ئابورییەکی سەربەخۆی نییە و پایەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بوونی نییە، بۆیە پێیان وایە ئێستا کاتی ڕیفراندۆم نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم بەو یاسایەی ئێستا ئەنجام بدرێت، بزوتنەوەی گۆڕان بە تەنها یاخود بە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی تر کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.


PM:06:20:26/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت