فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری: بارانێكی زۆر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دا له‌وه‌ی بارانێكی زۆر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه، چه‌ند رێنماییه‌كیشی بۆ هاوڵاتیان خسته‌ڕوو.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به گوێره‌ی پیشبینییه‌كانی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و و ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه و هه‌ینی، له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بارانێكی زۆر ده‌بارێت".
فه‌رمانگه‌كه ده‌ڵێت: "له‌م ڕووه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ین به هاووڵاتییان له ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو".
راشیگه‌یاندووه كه هاوڵاتیان له كاتی لافاودا ئه‌م ڕێنماییانه په‌یڕه‌و بكه‌ن:
1- سویچی كاره‌بای ماڵ بكوژێننه‌وه.
2- له‌و شوێنانه مه‌وه‌ستن كه مه‌ترسیی هه‌بوونی كاره‌بای لێ ده‌كرێت.
3- بڕۆنه به‌رزترین شوێنی ماڵه‌كانتان.
4- شۆفێری مه‌كه‌ن.
5- له ناوچه نزمه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
6- زۆر پێویست نه‌بێ، ڕێگه گشتییه‌كان به‌كار مه‌هێنن.
7- له‌و ناوچانه دوور بن كه مه‌ترسیی ههورهبروسكهیان تێدایه.
PM:09:44:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت