دادگای فیدراڵی له‌ باره‌ی سێ مووچه‌كه‌ی ساڵی رابردوو بڕیاریدا


وێستگه‌نیوزـ

دادگای باڵای فیدراڵیی لەبارەی سێ مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و رایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندیی دادگاكه‌دا نییە.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2024، دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی ئه‌مڕۆدا دەربارەی چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی 2023 ی فەرمانبەرانی هەرێم داوایەکی رەتکردەوە كە لەلایەن رەعد رەفعە، لە دەزگای ستاندەر و دوو كەسی دیكە تۆمار كرابوو، بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندی لە بینینی داواکە.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی له‌ باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌له‌سه‌ر كۆمسیۆن تۆماری كردبوو كۆده‌بێته‌وه‌.




PM:12:16:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 20592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت