کەشناسی: ئەگەری تاوەباران و هەورە تریشقە هەیە

‌دیمەنێکی بارانبارین لە سلێمانی. وێنە: جەمال سەرگەتی

وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌ پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2024، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتى (سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا) هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەى راپەڕین.
 
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28

سلێمانى: 28

دهۆک: 27  

زاخۆ: 28

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 32

سۆران: 25

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 33


AM:11:22:19/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 3252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت