حكومه‌تی عێراق خشته‌ی بودجه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

خشتەکانی تایبه‌ت بودجەی 2024ی عێراق گەیشتوونەتە په‌رله‌مانی عێراق و ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان کراون.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی 2024ی په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كرد، ئه‌مرۆش سەفوان بەشیر جەجاری، سکرتێری په‌رله‌مانی عێراق، راگەیاند: په‌رله‌مان خشتەی بودجەی 2024ی لە حکومەت وەرگرتووە كه‌ پێکدێت لە حەوت خشتەی تایبەت بە یاسای بودجەی ساڵی 2024.

خشتەکانی هەمواری‌ یاسای‌ بودجەی‌ عێراق بۆ ئەمساڵ حەوت بڕگەی‌ سەرەکی‌ بووە، کە تایبەت بووە بە داهات و خەرجیییەکان و کورتهێنان و بودجەی‌ وەبەرهێنان و خەرجییەکانی‌ حاکیمە.

 بەگوێرەی‌ خشتەکان، بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ بڕەکەی‌ 210 تریلیۆن و 936 ملیار دینارە، بەراورد بەساڵی‌ رابردوو 12 تریلیۆن دینار زیادیکردوە، خەرجییەکانی‌ مووچەش بەراورد بەساڵی‌ رابردوو دوو تریلیۆن و 915 ملیار دینار زیادکراوە ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ژمارەی‌ فەرمانبەرانی‌ عێراق بەبێ هەرێمی‌ کوردستان چوار ملیۆن و 74 هەزارو 906 مووچەخۆرە.

به‌پێی خشته‌كان، سەرەرای‌ زیادبوونی‌ داهات، بەڵام زیادبوونی‌ خەرجییەکانی‌ عێراق بۆ ئەمساڵ رێگربووە لەسەر کەمکردنەوەی‌ کورتهێنان کە 63 ترلیۆن و 599 ملیار دینارە.


PM:06:36:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت