له‌ناو فرۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی سنگافوره كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـAFP
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێڵی ئاسمانی سەنگافورە، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024، فڕۆکەیەک لە جۆری بۆینگ 777 کە لە لەندەنەوە بەرەو سەنگافورە دەڕۆیشت، و پێش ئەوەی بەرەو بانکۆک بڕوات، تووشی "به‌ربه‌ستی هه‌وایی"دەبێت و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ژماره‌یه‌ك دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی فرانس پرێس به‌پێی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی سه‌نگافوره بڵاویكرده‌وه: گه‌شتی فرۆكه‌كه به‌ناوی گەشتی ئێس کیو321 لە فڕۆکەخانەی هیسڕۆ لە لەندەن ده‌ستپێكردوه‌و "لە ڕێگەیدا تووشی به‌ربه‌رستی هه‌وایی بووە" .
فڕۆکەکە "211 سەرنشین و 18 ئەندامی تیمی فڕۆکەی"ی تێدابووە، به‌ڵام ئاماژە بە ژمارەی ئەو کەسانە نەدراوە کە برینداربوون و ڕێژەی برینەکانیان لە چ ئاستێکدایە، ئاشکراشی نەکردووە کە ئەو کەسەی گیانی له‌ده‌ستداوه سەرنشین بووە یان سه‌ربه تیمی فڕۆکەوانیی فرۆكه‌كه بووه.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌كه فڕۆکەکە ڕێگەکەی بۆ بانکۆک-ی پایته‌ختی تایله‌ند گۆریوه‌و کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی بانکۆک کاردەکه‌ن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری پزیشکی پێویست و ناردنی تیمێک بۆ وڵاتەکە.
PM:04:45:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت